کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی ئەمریکی رایگەیاند، بڕیاریانداوە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بە مەبەستی پاراستنی کارمەندەکانیان و بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە، بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکاندا رابگرن.
کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەم بڕیارە دوای هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دێت، کە تاران بە بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو وەڵامی دانەوە.
گەڵف کیستۆن جەخت دەکاتەوە، بە وردیی چاودێریی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەکەن، بۆیە هەموو کارەکانیان وەستاندووە تاوەکو بە تەواویی لە سەلامەتیی ناوچەکە دڵنیا دەبنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن.
له ماوهی دوو رۆژی رابردوودا گروپە چەکدارەکانی عێراق چەندین هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوەوە کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، ئەوەش بووەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ.