پاتریک بودوین پارێزەر لە کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە فەرەنسا رایگەیاندووە، له ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگه به‌شێوه‌ی غیابی دادگایكردنی چه‌كدارێكی فه‌ره‌نسی داعش لە دادگای تاوانەکانی پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ده‌ستی هه‌بووه له جینۆسایدی ئێزدییه‌كان.
دامەزراوەی ئازادیی ئێزدی ڕایگه‌یاند، سەبری ئەسید چه‌كداری فه‌ره‌نسی داعش تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2016، لەوانەش کۆیلەکردن، زیندانیکردن، ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی سێکسی دژی ژن و منداڵانی ئێزدی لە سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەم کەیسە یەکەم دادگاییکردنە لە فەرەنسا کە پەیوەندی بە جینۆسایدی دژی ئێزدییەکانهوه هەیە و یەکەمجارە هاوڵاتییەکی فەرەنسی بەو تاوانە دادگایی دەکرێت.
وا بڕیارە سێ ڕزگاربووی ئێزدی و منداڵەکانیان وەک لایەنی مەدەنی لە دادگاییکردنەکەدا بەشداری بکەن، شانبەشانی چەند ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ.
دامەزراوەی ئازادیی ئێزدی باس له‌وه‌ده‌كات، هەرچەندە گومان دەکرێت ئەسید لە سوریا مردبێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی فەرمیی مردنەکەی، دادگای فەرەنسا بڕیاریداوە دادگاییکردنەکە بە شێوەی غیابی ئەنجام بدرێت.