عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت و نوێنەرانی چەند کۆمپانیایەکی نەوتیی جیهانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە، نەوت و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ئامادەی بوون، بڕیاردرا لە سبەینێوە کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانیان بکەنەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنماییدا بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتنی کاری کۆمپانیاکان و ڕایگەیاند کە بەهۆی شەڕی ناوچەکە و ڕاگرتنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، زیانێکی گەورە بەر عێراق کەوتووە؛ بۆیە پێویستە لە ڕێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنان و چارەسەرکردنی کێشەکانەوە، ئەو زیانانە قەرەبوو بکرێنەوە.