ڕاستەوخۆ

تۆمەتبارێک لە سلێمانی دەستگیرکرا؛ دەمانچە و بڕێک پارەی لە ماڵێک دزیبوو

reset font size increase font size

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە هەڵسابوو بە دزینی بڕێک پارە و چەک لە ناو ماڵێکی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد، کە لە ماڵەکەیدا بڕێک پارە، دەمانچەیەکی مۆڵەتدار و سێ شانەی فیشەکی لێدزراوە، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکە و چۆنیەتی دەستگیرکردنی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، زانیاری وردیان کۆکردەوە و توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو دەمانچەیەی دزیبووی و گوتی: "تۆمەتبار (ز، ع، ق) کە لەدایکبووی ساڵی 1986ـە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە چەند تاوانێکی دیکەی دزیشدا ناوە".

پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش کردەوە, ئێستا تۆمەتبارەکە بەگوێرەی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و گوتیشی: "لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری زیاتری ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون".

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانی نەهێشتنی تاوان، چالاکییەکانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی زیان بە هاووڵاتییان دەگەیەنن زیاد کردووە و توانیویانە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، چەندین باند و تۆمەتباری دزی دەستگیر بکەن.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.