مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی فەرمی، گەیشتە ئەوروپا و یەکەم وێستگەی گەشتەکەشی وڵاتی ئیتالیا بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی ، بڕیارە فەرماندەی گشتیی هەسەدە دوای تەواوبوونی دیدارەکانی لە ئیتالیا، سەردانی فەرەنساش بکات.
لە کۆبوونەوەکاندا تیشک دەخرێتە سەر هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانی سوریا و ناوچەکە.
هاوکات پرسی پرۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق تاووتوێ دەکرێت.
جیی باسە ئەمە سێیەمین سەردانی فەرمیی مەزڵوم عەبدییە بۆ ئەوروپا، دوای ئەوەی پێشتر سەردانی شارەکانی جنێف و میونخی کردبوو.