ڕاستەوخۆ

فیمینیستێکی فەرەنسی پاڵپشتیی خۆی بۆ پەیامی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕادەگەیێنێت

reset font size increase font size

ژەنەڤییەڤ فرایس، فەیلەسوف و فیمینیستی ناوداری فەرەنسی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا، پاڵپشتیی خۆی بۆ کەمپەینی نێودەوڵەتیی تایبەت بە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند.

فرایس لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ناسنامەکان پێکهاتەیەکی جێگیر نین، بەڵکو پرۆسەیەکی مێژوویی و دینامیکن؛ ڕوونیشی دەکاتەوە کە ناسنامەی کوردی لە جوگرافیای میزۆپۆتامیا و ئانادۆڵدا شێوەی گرتووە و تێکەڵی ژیانی کولتووری و سیاسیی گەلانی دیکە بووە.

ئەو فیمینیستە فەرەنسییە دەڵێت: "بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی، لەجیاتی دابڕینی کورد، پێوەندییەکان دەکاتە دیالۆگ، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر لەجێی خۆیەتی."

ژەنەڤییەڤ فرایس جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بنیاتنانی سیاسەتێکی یەکسانخواز و کۆچەر لە نێوان گەلانی کورد، تورک، عەرەب و فارس، پێویستییەکی سروشتییە بۆ ڕێزگرتن لە واقیعی مرۆڤایەتی و دەڵێت:

 "کاتی ئەوە هاتووە خەبات دژی کۆڵۆنیالیزم و ناسیۆنالیزم بە دیدگایەکی فرەنەتەوەیی و نەک جوداخوازی بەڕێوەبچێت؛ پێموایە 'تێکەڵبوونی دیموکراتیک' کە ئۆجالان بۆ کوردی پێشنیاز دەکات، ڕێک ئەمەیە."

ژەنەڤییەڤ فرایس کێیە؟

لە ساڵی 1948 لەدایکبووە؛ فەیلەسوف، مێژوونووس و بیرمەندی فیمینیستی فەرەنسییە.

توێژینەوەکانی زیاتر لەسەر مێژووی سیاسیی ژنان، چەمکی یەکسانی، دیموکراسی و جێندەرییە.

بۆ ماوەیەکی درێژ لە ناوەندی نیشتمانیی فەرەنسا بۆ توێژینەوەی زانستی (CNRS) کاری کردووە.

لە نێوان ساڵانی 1999 بۆ 2004 ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا بووە و وەک یەکێک لە ناوە دیارەکانی فیمینیزمی هاوچەرخی فەرەنسا دەناسرێت.

ا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.