ڕاستەوخۆ

وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە 277 هەزار تەن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە

reset font size increase font size

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی کڕینەوەی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 277 هەزار و 695 تەن و 680 کیلۆگرام.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو بڕە گەنمەی تاوەکو ئێستا وەرگیراوە، ڕێژەی 55%ـی کۆی ئەو پشکە پێکدەهێنێت کە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، کە بڕەکەی 400 هەزار تەنە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی بازرگانی، دابەشبوونی بڕی گەنمی وەرگیراو بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:

دهۆک: 96 هەزار و 450 تەن و 280 کیلۆگرام.

هەولێر و گوێڕ: 94 هەزار و 947 تەن و 800 کیلۆگرام.

سلێمانی: 86 هەزار و 297 تەن.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەش کرد، لە چوارچێوەی ئاسانکاری بۆ جووتیاران، لە ئێستادا سایلۆی کۆیە خراوەتە خزمەت و بەم نزیکانەش هەردوو سایلۆی زاخۆ و هەڵەبجە دەکەونە کار و دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.