ڕاستەوخۆ

لێسەندنی چەک لە ئێزدییەکان و مەترسیی دووبارە کۆمەڵکوژی

reset font size increase font size

خۆبەڕێوەبەریی شنگال، دژی بڕیاری بەغداد بۆ کۆکردنەوەی چەک لە گوندەکان و کۆمەڵگەکانی ئێزدی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە کۆمەڵگەی ئێزدی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە و داواکارن بەغداد لەم هەنگاوە پاشەکشە بکات.

دوای هەڕەشەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شنگال، عێراقیش جموجۆڵی سەربازیی لە سنوورەکە دەستپێکردووە، بۆ ئەوەش خاڵی سەربازیی درووست دەکات و هەڵمەتێکیشی بۆ چەککردنی ئەو ئێزدییانە دەستپێکردووە، کە بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان چەکیان هەڵگرتووە.

خۆبەڕێوەبەریی شنگال ڕاگەیەندراوێکی، ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کرد، کە بڕیاری گەڕان بە دوای چەک لە ناوچە ئێزدییەکان هەڵبوەشێننەوە، چونکە ئەم بڕیارە خزمەت بە ئارامی و سەقامگیریی عێراق ناکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەسەر شنگال پیلانگێڕییەکی پیس و مەترسیدار هەیە، کۆمەڵگای ئێزدی هێشتا خوێن لە برینەکانی جینۆسایدی دەچۆڕێت و بەرگەی کۆمەڵکوژییەکی تر ناگرێت، بۆیە داوا لە بەغداد دەکەین، هەڵوێستێکی جدیی و کرداریی نیشان بدەن دژی ئەو هەڕەشانە.

سەرۆک هۆزەکانی شنگالیش دژی هەر دەستێوەردان و هەوڵێکی سەربازین بۆ سەر ناوچەکەیان و داوا دەکەن تەواوی هێزەکان یەکڕیز بن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژیی ساڵی 2014 بکرێت.

سەرۆک هۆزەکان، داواکارن بەغداد و هەرێمی کوردستان، بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵگرن و جەخت لە بژاردەی ئاشتیی و دیالۆگ دەکەنەوە و ڕەتیدەکەنەوە شەڕ بەسەر ناوچەکەیاندا بسەپێنرێت.

دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمووریش دەڵێن، هەرگیز گەمارۆ و فشارەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر شنگال قبوڵ ناکەن و خەڵکی شنگال هەرگیز بە تەنیا نامێننەوە و دەشڵێن، بە ڕۆحی سەفەربەریی بەرگریی ڕۆژئاوا خاوەنداری لە شنگال دەکەن و دەیپارێزن.

بۆ ڕێگری لە پلانەکان دژی شنگال و ناساندنی فەرمیی هێزەکانی پاراستنی لەلایەن عێراقەوە، چالاکوانانی ئێزدی کەمپەینێکی بەرفراوانی هاشتاگیان لەژێر ناوی #HandsOffShingal   لەسەرجەم پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان دەستپێکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.