مەحفوز گولەریوز، جێگری هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی ڕێکخستنی ناوەندیی دەم پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ئاستەنگێک لە بەردەم ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاوە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بوونی نییە.
هەروەها بە پێویستی زانی کە بەهۆی گرنگیی بابەتەکەوە چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئاسایی دوو مانگ جارێک نکرێت.
ناوبراو تیشکی خستە سەر گرنگیی دەرکردنی یاسای چوارچێوە، وەک یەکەم هەنگاوی مێژوویی لە مێژووی تورکیادا کە پرسی کوردی تێدا لە چوارچێوەی یاسادا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە دوای پەسەندکردنی ئەم یاسایە، پێکهێنانی لیژنە و کۆمیسیۆنە پەیوەندیدارەکان زیاتر پرۆسەکە بەهێز و قایم دەکات.