ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو درۆنەی ماڵی پێشمەرگەکەی بە ئامانجگرتووه‌ لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراوە

reset font size increase font size

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەئێرانەوە ئاڕاستەی سنووری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ئامانجگیرا، کە بەهۆیەوە خۆی وهاوسەرەکەی گیانیان لەدەستدا .

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، شه‌وی ڕابردوو لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەی سنووری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی موسا ئەنوەربە ئامانج گیرا، بەهۆیەوە خۆی و هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستدا.

ئەوەشهاتووە، هەر شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی دوو درۆنەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کە لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچووەکان ئاڕاستە کرابوون.

ده‌شڵێن، خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت و بەرپرسیارێتی ئەو بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکانی عێراق، دەبێت سنورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.