ڕاستەوخۆ

ڕاپۆرتێک: عێراق لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین مینیان تێدایە و پێویستی بە 10 ساڵە بۆ پاککردنەوەیان

reset font size increase font size

ڕوانگەی سەوزی عێراق لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا هۆشداریی توند لەبارەی مەترسییەکانی مین و پاشماوەی جەنگ لە وڵاتەکەدا دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە عێراق بەهۆی جەنگە یەک لەدوای یەکەکانەوە، لە جەنگی عێراق-ئێران و شەڕی کەنداوەوە تاوەکو هاتنی چەکدارانی داعش، ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکەکەی بە مین چێنراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، چوار هەزار و 800 کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی لە عێراقدا بووەتە کێڵگەی مین و ئەم کارەساتە مرۆییەش تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی نزیکەی50 هەزار هاووڵاتی کە زۆربەی قوربانییەکان منداڵ و شوانکارەن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پاککردنەوەی تەواوەتیی ئەم هەموو مینە لە ماوەیەکی کورتدا مەحاڵە و عێراق بۆ ڕزگاربوون لەم بەڵایە پێویستی بە زیاتر لە 10 ساڵ کارکردنی بەردەوام هەیە.

ڕوانگەی سەوزی عێراق جەخت دەکاتەوە کە پڕۆسەی بنبڕکردنی ئەم مەترسییە پێویستی بە دابینکردنی بودجەیەکی گەورەی ناوخۆیی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە هەیە، و هاوکات پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری و پشتیوانیی دارایی و لۆجیستیی پێویست پێشکەش بە عێراق بکات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پاککردنەوەی خاکەکەی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.