ڕاستەوخۆ

ساروخان ئۆڵوچ: نەبوونی یاسایەکی تایبەت دەبێتە هۆی دواکەوتنی پرۆسەی ئاشتی

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات بۆ دیاریکردنی پێگەی یاسایی عەبدوڵا ئۆجالان پەلە لە دەرکردنی یاسای نوێ بکات.

reset font size increase font size

ساروخان ئۆڵوچ، ئەندامی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لێدوانێکی ڕایگەیاند: نەبوونی هەنگاوی یاسایی پێویست بووەتە هۆی سستبوون و دواکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

ئەندامی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی دەم پارتی، سەبارەت بە پێشنیازەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، کە داوای کردبوو ئۆجالان وەک "هەماهەنگکاری پرۆسەی ئاشتی" بناسێنرێت ڕاگەیاند: "پێویستە یاسای تایبەت بە ئاشتی لە زووترین کاتدا بخرێتە بەر باس. دەوڵەت باخچەلی باس لە بابەتێکی گرنگ دەکات، ئۆجەلان کارەکتەری سەرەکییە، بۆیە بۆ ڕێکخستنی بارودۆخی ئەو، پێویستمان بە چوارچێوەیەکی یاسایی هەیە".

ساروخان ئۆڵوچ ڕاشیگەیاند: "درێژکردنەوەی بێ ئامانجی ئەم پڕۆسەیە، دەبێتە هۆی دروستبوونی گەندەڵی و دواجار شکستی پرۆسەکە، ئەوەش زیان بە هەمووان دەگەیەنێت و سوودی بۆ هیچ لایەک نابێت".

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی تورکیا گوتیشی: "ڕێگەی ڕاست ئەوەیە هەنگاو بە هەنگاو و بە خێرایی بەرەو چارەسەرییەکی بنەڕەتی بچین".

بەگوێره‌ی ڕاپۆرتە هاوبەشەکانی پێشوو، بەتایبەت لە بڕگەکانی شەشەم و حەوتمدا، جەخت لەسەر دەرکردنی یاسای تایبەت بۆ بە دیموکراسی کردنی تورکیا کراوەتەوە، بەڵام بە گوتەی بەرپرسانی دەم پارتی، نەبوونی کردار لەم بوارەدا پرۆسەکەی ڕووبەڕووی مەترسی دواکەوتن کردووەتەوە.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.