ڕاستەوخۆ

مەسروور بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین مزگەوتی لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دانا

reset font size increase font size

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانی دانا، کە وەک گەورەترین پڕۆژەی مزگەوت لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەژمار دەکرێت.

ئەم پڕۆژە ستراتیژی و مێژووییە، بە دیزاینێکی ناوازە و لەسەر شێوازی ڕەشماڵی ڕەسەنی کوردی دروست دەکرێت، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ناسنامەی کلتوریی ناوچەکەیە لە تەلارسازیی ئایینیدا.

پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەرێکی بەرفراوان کە دەگاتە دوو ملیۆن مەتر دووجا جێبەجێ دەکرێت و توانای لەخۆگرتنی هەزاران نوێژخوێنی هەیە.

مزگەوتی گەورەی بارزانی تەنیا شوێنێک نابێت بۆ ئەنجامدانی نوێژ و بۆنە ئاینییەکان، بەڵکو وەک ناوەندێکی پێشکەوتووی زانستی و خوێندنی ئیسلامی کار دەکات.

هەروەها دەبێتە سەکۆیەکی گەورە بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستاندا.

هاوشانی تەلار و هۆڵەکانی خوێندن و نوێژکردن، پڕۆژەکە ڕەهەندێکی ژینگەیی و گەشتیاریی گرنگیش لەخۆدەگرێت؛ لە چوارچێوەی ڕووبەری دیاریکراودا، پارکێکی گشتیی گەورە و دەریاچەیەکی دەستکردی بەرفراوان دروست دەکرێن، کە سیمایەکی سروشتیی جوان و ناوازە بە تەواوی ناوچەکە دەبەخشن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.