ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی پژاک: مافی بەرگریی ڕەوامان هەیە

reset font size increase font size

ڕێوار ئاودانان، گوتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕایگەیاند، کە بەرپرسیارێتی ڕووداو و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی ناوچەکانی مەهاباد، پاوە و بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕاستەوخۆ دەکەوێتە ئەستۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.

گوتەبێژی پژاک جەختی کردەوە، کە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر گەلی کورد و هێزەکانی پژاک، مافی یاسایی و ڕەوای بەرگری لە خۆگرتن دەداتە هێزەکانیان.

ڕێوار ئاودانان ئاماژەی بەوەش دا، کە لەم چوارچێوەیەدا، سەرجەم کردار و چالاکییە بەرگرییەکانی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) و هێزە خۆجێییەکانی خۆپاراستنی گەل لە ناوچەکەدا، تەواو یاسایی، ڕەوا و بەجێن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا، دەوروبەری شاری بانە لە پارێزگای سنە شایەتحاڵی پێکدادانی سەربازیی درێژخایەن بووە.

میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران ئاماژەیان بەوە کردبوو کە لەو پێکدادانانەدا لانیکەم سێ سەربازی سوپا کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوو

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.