بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، ڕۆژی هەینی، کە هاوکاتە لەگەڵ سێیەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم شەپۆلە نوێیەی خۆڵبارین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت. هەروەها بۆ ڕۆژی شەممە، کە دوا ڕۆژی جەژنە، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی خۆڵبارینەکە لە هەرێمی کوردستاندا لاواز ببێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراقدا کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو ناوچانەی کە شەپۆلی خۆڵبارینەکە بە چڕی تێیدا دەبینرێت، پلەکانی گەرمایان بەراورد بە شوێنەکانی دیکە بەرزتر دەبێت.