ڕاستەوخۆ

شوانێکی گەنج لە سنووری سیدەکان بە تەقەی سوپای پاسداران کوژرا و تەرمەکەی رادەست نەکراوەتەوە

reset font size increase font size

شوانێکی گەنج لە سنووری قەزای سیدەکان بە تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران گیانی لەدەستدا و هێزە ئێرانییەکانیش دەستیان بەسەر تەرمەکە و مەڕو ماڵاتەکەیدا گرتووە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند، قوربانییەکە ناوی "رێباز سلێمان هەرکی"یە و کاتێک هەوڵیداوە مەڕو ماڵاتەکەی کە پەڕیبوونەوە بۆ ناو سنووری ئێران بگەڕێنێتەوە، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
بەگوتەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو شوانە و مەڕو ماڵاتەکەی لەلایەن هێزە ئێرانییەکانەوە ڕادەست نەکراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان