ڕاستەوخۆ

بەشێکی تری ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچوو

reset font size increase font size

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کاریگەری بەفرو باران شاخێک لە نزیک گوندی کەوەرتە لەسەر رێگای هامڵتۆن داڕما، درەنگی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە راگری رێگاکە تووشی داڕمان بوو، بەشێک لە رێگا قیرەکەشی لەگەڵ خۆی بردووە.

لە ئێستاشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاککردنی ڕێگەوبانی سۆران، سەرقاڵی کارکردنن بۆ ئەوەی ڕێگاکە بەتەواوی پەکینەکەوێت.

. بەهۆی ئەوەی ڕێگاکە بازرگانییە و هاتوچۆی تانکەر و بارهەڵگری لەسەرە، داڕمانەکە مەترسی دروستکردووە و تیمەکان دەیانەوێت زوو چارەسەری کاتیی بۆ بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.