ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەو هاوکارییانەی لەلایەن خەڵکی باشوری کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژاڤا کرابوو بەسەر ئاوارەکانی شەهبا و عەفرین کە لەئێستادا لە قامیشلۆ دەمێننەوە، دابەشکراوە.
هاوکارییەکان لەلایەن خەڵکی شارۆچکەی سەنگەسەر، حاجیاوا و پێنجوێنەوە کۆکراوەتەوە، لە 350 پاکێجی خواردن و پێداویستی ڕۆژانە پیکهاتووە و ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی ئەنتەرییە و جودی شاری قامیشلۆ لەلایەن مانگی سوری کوردییەوە بەسەر کۆچبەراندا دابەشکراوە.