ڕاستەوخۆ

یەرەکە: چوار گەریلامان لە شەڕەکەی مەهاباد شەهیدبوون

reset font size increase font size

یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە فەرمی گیان لەدەستدانی چوار گەریلای خۆی لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نزیک مەهاباد پشتڕاستکردەوە، هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران بە چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانیان و هاوڵاتیانی کورد تۆمەتبار دەکات.

یەرەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە کاتی ململانێ هەرێمییەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە ئێرانەوە، ئەوان بەردەوام پابەندی سیاسەتی "هێڵی سێیەم" بوون؛ پشتگیرییان لە هیچ لایەنێک نەکردووە و هیچ هێرشێکیان نەکردووەتە سەر حکومەتی ئێران، تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ئێران لە لاوازترین دۆخی خۆیدا بووە.

بەپێی بەیاننامەکە، دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە، سوپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بۆ سەر پێگەکانی یەرەکە چڕکردووەتەوە و دۆخەکەیان بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەوان قۆستووەتەوە.

یەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ناوچەی "گاکێش"ی نزیک مەهاباد لە ٢٧ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و تێیدا هێزێکی زۆری سوپای پاسداران بە چەکی قورسەوە بەشدار بوون، جەختیشیان کردووەتەوە کە زیانی زانی گیانیان بەر سوپای پاسداران گەیاندووە.

بۆ یەکەمجار، یەرەکە بە فەرمی ڕایگەیاند کە چوار گریلایان (دوو ژن و دوو پیاو) دوای ئەوەی "تا دوا هەناسە بەرگرییان کردووە" لەو پێکدادانانەدا گیانیان بەخشیوە، و ئاماژەی بەوەش کردووە کە دواتر ناسنامەکانیان بڵاودەکەنەوە.

یەرەکە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا هۆشداری دا و ڕایگەیاند: "وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەم هێرشانەی ئەم دواییە دەدەینەوە.

 وەک پێشتریش ڕامانگیاندووە، ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، شێوازی وەڵامدانەوەمان جیاواز دەبێت و ئەم کردارانەش بێ وەڵام نامێننەوە."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.