برایه‌كی عەبدوڵا ئۆجالان داواده‌كات له چواری نیسان كه ڕۆژی له دایكبوونی ئۆجالانه له گوندی ئامارا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداری مه‌راسیمی یادی له دایكبوونه‌كه‌ی بكه‌ن.
محەمەد ئۆجەلان برای عه‌بدولا ئۆجالان، بانگەوازێکی ئاڕاستەی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە کردووه تاوه‌كو لە گوندی ئامارای شوێنی له دایكبوونی ئۆجالان بەشداری لە یادی 77 ساڵەی لەدایکبوونی بکەن.
محەمەد ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا تەنیا ڕووی لە کوردان نەکرد، بەڵکو داوای لە تورکمان، عەرەب و هەموو پێکهاتەکانی دیکە کرد کە بەشداریی ئەم یادە بکەن.
هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردو، له‌مساڵیشدا له چواری نیسان له باكوری كورستان و ناوچه‌كانی دیكه، چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر لە شارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی ئیکۆلۆژی، لە ژێر دروشمەکانی (ئازادیی فیزیکیی ڕێبەرایەتی، مافی هیوا و ستاتۆی ڕێبەرایەتی)، له‌گه‌ڵ هەڵمەتی نەمام چاندن به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یه‌كێك له چالاكییه‌كانی ئه‌مساڵ ڕۆیشتنه بەرەو گوندی ئامارا زێدی لەدایکبوونی ئۆجالان و گەیاندنی پەیامی سیاسی بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئیمراڵی.