قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و تێیدا پەیکەری ڕۆژهەڵاتناس و کوردناسی بەناوبانگی ڕووسی، ئیۆسیف ئۆربیلی، دانا و کردەوەوە.
لە دوای دانانی پەیکەرەکە، هەریەک لە نوخشە ناسێح، پارێزگاری هەڵەبجە و کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاریی سەردانەکەیان و مەبەستی دانانی ئەم پەیکەرەیان خستە ڕوو، و جەختیان لەسەر گرنگیی قووڵکردنەوەی پەیوەندییە کولتووری و مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا کردەوە.
دانانی پەیکەری ئیۆسیف ئۆربیلی لە هەڵەبجە وەک رێزلێنانێکە بۆ خزمەتە گەورەکان و لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ئەو کوردناس و ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسە لەسەر فەرهەنگ، زمان و مێژووی گەلی کورد.