نوێنەرانی گەنجانى زۆرینەى وڵاتانی ئەوروپا لەوانەش ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا و بەلجیکا، بەشدارییان لە گفتوگۆی تایبەت بە پەروەردە، ڕۆشنبیری، وەرزش و ڕێکخستن لە میانى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکە کرد.
بڕیارە لە پاش کۆتایهاتنى گفتوگۆکان نەخشە ڕێگایەک بۆ پرۆسەی ڕێکخستنەوەى گەنجانی کورد لە ئەوروپا دابنرێت و تێیدا باس لە پرسەکانی وەک نیشتمانپەروەری، گەڕانەوە بۆ نیشتمان، پەروەردە و چالاکییە کولتوورییەکان دەکرێت.
ئەو کۆنفرانسە لە ژێر دروشمی "کۆمۆن بە، ئازادبە" بەڕێوەدەچێت.