ڕاستەوخۆ

کۆشکی سپی: سبەى شاندى ئەمریکا دەچنە پاکستان

reset font size increase font size

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: سبەینێ شاندی ئەمەریکا بۆ دانوستان دەچنە پاکستان بە مەبەستى ئەنجامدانى گەڕێکى دیکەى دانوستان لەگەڵ ئێران و هەروەها گفتوگۆکانیش ڕاستەوخۆ دەبن.

کارۆلین لیڤیت وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند: سبەینێ هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر بەڕێدەوکەن بۆ پاکستان بە مەبەستی بەڕێوەچوونی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان وڵاتەکەمان و ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە: تا ئێستا بەشدارییکردنی جەی دی ڤانس لە کۆبونەوەکەدا ڕوون نیە و ئەگەر پێویست بکات ئەویش بەشداریی دەکات.

گوتوشیەتى: ئێران داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی کردوە، بۆیە دانیشتنەکانی ئەم گەڕەی دانوستان و گفتوگۆکان ڕاستەوخۆ دەبن، هیوادارین بگەینە ڕێککەوتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.