مایک هوکابی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمریکا 47 ساڵە چاوەڕێی ئێرانە و دەبێت خۆمان بۆ شتی خراپ ئامادە بکەین.
باڵوێزەکەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی یەدوعت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی دەڵێ، داواکارییەکانی سەرۆک رونە، دەبێت ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم و کوشتنی خۆپیشاندەران و هاوڵاتیانی خۆی رابگرێت.
گوتوشیەتی، پێویستە بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان، موشەکە گەورە کۆگاکراوەکانی ئێران بێت.
لەبارەی دۆخی ئیسرائیل و ناوچەکە هوکابی دەڵێ، من خۆم لە ئیسرائیل دەژیم، دەبێت ئەم دۆخە نادڵنیاییە رابگیرێت.
باڵوێزەکەی ئەمریکا دەشڵێ، رێککەوتن یان رێکنکەوتن دەکەوێتەوەسەر ئێران، کە چی دەهێنێتەسەر مێزی دانوستانەکان و خۆشیان باش دەزانن ئێمە چیمان دەوێت.