ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندەوە

reset font size increase font size

لە پێشهاتێکی چاوەڕوانکراودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەممووزی 2026 ڕاگەیاندنی پڕۆسەیەکی سەربازیی نوێی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز و سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی بەسەر سەرجەم بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕاگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە گەمارۆی دەریایی دەسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە وڵاتەکەی "باج و ڕسووماتی بە ڕێژەی 20٪ دەخاتە سەر سەرجەم ئەو کاڵا و شتومەکانەی بە گەرووی هورمزدا دەگوازرێنەوە و بار دەکرێن".

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، پڕۆسە سەربازییەکە بۆ پاراستنی ڕێڕەوەکە و جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەستبەجێ دەستپێدەکات، بەڵام لە پەیامەکەیدا چوونە ناو وردەکاریی زیاتری شێوازی جێبەجێکردنی گەمارۆکە یان چۆنیەتی کۆکردنەوەی ئەو باجە دەریاییەی نەخستووەتەڕوو.

ئەم لێدوانە توندەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، گەرووی هورمزی بەڕووی کەشتیوانیدا داخستووە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵۆزی و پێکدادانی سەربازیی چڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا سەریهەڵدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان