وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران (مانگی 6) بکات.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی ڕاگەیەندراوە، پڕۆسەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆتایی پێدێت و سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان مووچە وەردەگرن.
خشتەی دابەشکردنی مووچەکە بەم شێوەیەی خوارەوە ڕێکخراوە:
رۆژی چوارشەممە (15ـ07ـ2026):
لە یەکەم ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا، ئەم وەزارەت و توێژانەی خوارەوە مووچەکانیان وەردەگرن:
کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاباران.
خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
وەزارەتی تەندروستی.
وەزارەتی پەروەردە.
رۆژی پێنجشەممە (16ـ07ـ2026):
لە دووەم ڕۆژدا، زۆرینەی وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە سەربەخۆکان مووچە وەردەگرن کە ئەمانەن:
وەزارەتەکانی: (ناوخۆ، داد، دارایی و ئابووری، سامانە سروشتییەکان، کارەبا, شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ، بازرگانی، گواستنەوە، پلاندانان، ڕۆشنبیری، ئەوقاف، شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان).
سەرۆکایەتییەکان: (سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران).
دەستەکان: (دەستپاکی، ژینگە، مین، وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان).
دەزگا داوەری و چاودێرییەکان: (دیوانی چاودێریی دارایی، ئەنجوومەنی دادوەری).
هێزە ئەمنییەکان و لایەنەکانی دیکە: (فەرماندەیی زێرەڤانی و هێزی فریاکەوتن، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان).
رۆژی شەممە (18ـ07ـ2026):
لە سێیەم و کۆتا ڕۆژی پڕۆسەکەدا، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان مووچە وەردەگرن کە بریتین لە:
هێزەکانی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان).
ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتی و گازییەکان.
فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2.