ڕاستەوخۆ

بۆ جاری سێیەم سەرۆکەکانی ئەمەریکا و چین کۆبوونەوە؛ دۆسیەی ئێران، تایوان و ژیریی دەستکرد لە پێشەنگی تەوەرەکاندان

reset font size increase font size

بۆ جاری سێیەم سەرۆکەکانی ئەمەریکا و چین کۆبوونەوە، کە تێیدا دۆسیەی جەنگی ئێران، ناکۆکییەکانی تایوان و قەدەغەکردنی فرۆشتنی چیپە زیرەکەکان بە چین وەک تەوەرەی سەرەکی تاوتوێ کران.

سەرۆکی چین لەم کۆبوونەوەیەدا دەیەوێت هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ تایوان ڕابگرێت؛ بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمەریکا بە بڕی 11 ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازیی فرۆشتووەتە تایوان و گرێبەستێکی دیکەش بە بڕی 14 ملیار دۆلار لە ئارادایە. لە بەرانبەردا، واشنتن و پەکین لەسەر بابەتی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا جیاوازیی قووڵیان هەیە، بە جۆرێک کە ئەمەریکا فرۆشتنی چیپە زیرەکەکانی بە چین قەدەغە کردووە، بەتایبەت چیپەکانی کۆمپانیای ئینڤیدیا کە بە بزوێنەری شۆڕشی ژیریی دەستکرد دەناسرێن.

سەبارەت بە دۆسیەی ئێران، واشنتن دەیەوێت پەکین هەژموونی خۆی بەسەر تاراندا بەکاربهێنێت، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ ڕەتی کردووەتەوە کە پێویستی بە هاوکاریی چین هەبێت لە جەنگەکەدا. بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی حوزەیران نزیکەی 1,300 بارگوێزراوی پێکهاتەکان کە بە دوو بەکارهێنان پۆلێن کراون، لە چینەوە گەیشتوونەتە وەزارەتی بەرگریی ئێران؛ و چین بە گرنگترین هاوبەشی ئابووریی تاران و کەرتی وزە دادەنرێت، بە جۆرێک کە بەگوێرەی رویبەرز نزیکەی 90٪ـی هەناردەی نەوتی ئێران بەرەو چین دەڕوات و ئەوەش بازاڕی چینی کردووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهات بۆ تاران.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ترەمپ لە بنکەیەکی ئاسمانی و لە دوای جۆن کەنەدی لە ساڵی 1962ـەوە، بۆ یەکەمجارە وەک سەرۆکی ئەمەریکا لەو بنکەیەدا پێشوازی لە سەرۆکێکی بیانی دەکات بۆ سەردانێک کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیارەکانی کاریگەریی فراوانیان لەسەر هەموو جیهان دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.