کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوایكرد، گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت و یاسای "مافی هیوا" بیگرێته‌وه.
كۆمیته‌كه، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كه واژوی 571 كه‌سایه‌تی سیاسی و یاساناسی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره، گۆشەگیریی سه‌ر ئۆجالانی لە زیندانی ئیمراڵی، وەک پێشێلکارییەکی مافە بنەڕەتییەکان و پێچەوانەی بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مامەڵە لەگەڵ بەندکراوان ناوبردووە.
داواکارییەکە جەخت لەسەر مافی هیوا وەک بەشێکی دانەبڕاو لە شکۆی مرۆڤ دەکاتەوە، کە بە گوێرەی یاساکانی دادگای ئەوروپا، بەندکراو دەبێت دەرفەتی ڕاستەقینەی ئازادبوونی هەبێت.
كۆمیته‌ی نێودەوڵەتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، داواكارییه‌كه‌ی داوه‌ته 13 ناوەندی گرنگی نێودەوڵەتی، له‌وانه " نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی".
کۆمیتەکە، ئاماژەی بە ئاستەنگ و ڕێگریی بەردەوام لە بینینی پارێزەران و ئەندامانی بنەماڵەی ئۆجالان کردووە و ئه‌وه‌شی وەک پێشێلکردنی بنەماکانی دادگایی دادپەروەرانە باس کردووە.