ڕاستەوخۆ

ترەمپ: کاتی ئەنجامدانی دانوستانەکان و درێژکردنەوەی ئاگربەست دیارینەکراوە

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ گوشارێک لەسەر وادەی نوێی گەڕی دانوستاندنەکان و درێژکردنەوەی ئاگربەست لەئارادا نییە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوکەوتنێکدا کە لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز گوتی، ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە دیاریکردنی ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژ بۆ ئەنجامدانی گەڕی نوێی دانوستاندنەکان دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە دەشڵێت، بەهیچ شێوەیەک کاتی دیاریکراوی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و ئەنجامدانی گەڕی نوێی دانوستاندنەکان دیارینەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا پەلە ناکات لە کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئەو بانگەشانەی باس لەوەدەکەن بەهۆی هەڵبژاردنەوە دەیەوێت کۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت دوورن لە ڕاستییەوە.

ئەوەشی گوتووە، دەیانەوێت ڕێکەوتنێکی باش لە بەرژەوەندی گەلی ئەمریکا ئەنجامبدەن.

ئەم گوتانە، دوای ئەوە دێت میدیا جیهانییەکان لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویانکردەوە، ڕۆژی هەینی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد ئەنجامدەدرێت و ترەمپیش سێ بۆ پێنج ڕۆژی بۆ گەڕی نوێی دانوستانەکان و درێژکردنەوەی ئاگربەست دیاریکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.