بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بە توندترین شێوە مامەڵە بەرانبەر ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دەکەن، دەشڵێت، بە هیچ جۆرێک چاوپۆشییان لێناکەن و دەستیان بەسەردا دەگرن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بوونی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە نەک تەنیا سەرپێچێیە، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆشە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی.
ئەوەش هاتووە، مەفرەزەکان ڕاسپێردراون بە توندترین شێوەی یاسایی، مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاراندا بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لێخوڕینی بێمۆڵەت و دروستکردنی جەنجاڵی و بێزارکردنی خەڵک بە دەنگی نائاسایی، بەزاندنی سنوری ئازادییە گشتییەکانە.