بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور.
هاوکات پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور بە تایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات، بە جۆرێک ئەگەری بارانێکی کەم لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین هەیە، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما بە جێگیری و هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێننەوە.