لە باڵەخانەیەکی شاری دهۆک، بەهۆی تەزووی کارەباوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ 14ـی نیسانی 2026، لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتوی قەزای سێمێلن، یەکێکیان تەمەنی 30 ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی 59 ساڵە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ، لە سنوری پارێزگای دهۆک پێنج کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.