لووتکەی ساڵانەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای بە بۆنەی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنییەوە، لە ڕێککەوتی ٣١ی ئاب تا ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە وڵاتی قیرغیزستان بەڕێوەچوو.
لەم لووتکەیەدا، سەرۆک و نوێنەرانی ١٠ وڵاتی ئەندام کە بریتیین لە ڕووسیا، بیلاڕووس، هیندستان، ئێران، کازاخستان، قیرغیزستان، چین، پاکستان، تاجیکستان و ئۆزبەکستان، لەگەڵ ڕێبەر و نوێنەرانی وڵاتانی میوان وەک ئازەربایجان، ئەرمەنستان، مەنگۆلیا، تۆگۆ، تورکیا، لاوس، ڤێتنام و میسر ئامادە بوون و کۆی گشتیی سەرۆک و وڵاتە بەشداربووەکان گەیشتە ١٧ سەرۆک و نوێنەری باڵا.
لە کۆبوونەوەکانی ئەم لووتکەیەدا، جگە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان، پرسە ئابووری و سیاسییەکان و پەیوەندییە دوقۆل و فرەلایەنەکانی نێوان وڵاتانی بەشداربوو تاوتوێ کران.