ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا وێستگەیەکی وزە یان پردێک لە تاران وێران دەکەین

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و ڕایگەیاند، لەمەودوا هەر هەوڵێکی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی دەریاوانیی نێودەوڵەتی بە وەڵامێکی توندی سەربازی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، لەمەودوا هەر کاتێک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرووی هورمزدا دەستڕێژی یان تەقە لە هەر کەشتییەک بکات، چ لە ڕێگەی مووشەک، درۆن، یان هەر چەک و ئامرازێکی دیکەی سەربازییەوە بێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەجێ پردێک یان وێستگەیەکی ئامادەکردنی وزە بۆمباران دەکات و وێرانی دەکات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هێرشە تۆڵەسێنەوانەی ئەمریکا تەنانەت ئەو ژێرخان و وێستگانەی وزەش دەگرێتەوە کە لە تەنیشت یان لە ناوخۆی شاری تارانی پایتەختی ئێراندا هەڵکەوتوون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.