دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ڕاگه‌یاندووه: بڕیاریداوه سه‌ردانی تیمی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیسلام ئاباد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ئێران وایكردووه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی جارید كوشنه‌ر و ستیڤ ویتكۆف بۆ پاكستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ گوتوشیه‌تی: "هه‌موو كارته‌كانمان له‌به‌رده‌سته و ئێرانییه‌كان هه‌ركاتێك بیانه‌وێ ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری ئێران له پاكستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و سوپاسالاری پاكستان كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نوسینگه‌ی شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دوو سه‌رچاوه له حكومه‌تی پاكستان به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه، شاندی ئێران، ئیسلام ئابادیان جێهێشتووه.