ڕاستەوخۆ

پاپ لیۆ کوشتاری خۆپێشاندەرانی لە ئێران سەرکۆنە کرد

reset font size increase font size

پاپ لیۆ، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، بۆ یەکەمجار هەڵوێستی فەرمیی خۆی بەرانبەر کوشتنی خۆپێشاندەران لە ئێران دەربڕی و بە توندی ئەو کارەی سەرکۆنە کرد. ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەخنەی لە پاپ گرتبوو بەهۆی بێدەنگبوونی بەرانبەر سەرکوتکارییەکانی ئێران.

پاپ لیۆ، کە یەکەم پاپای ئەمریکییە لە مێژوودا، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ڕۆما دوای گەشتەکەی بۆ چوار وڵاتی ئەفریقا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسارێک لە بارەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە کوژرانی هەزاران خۆپیشاندەر لە ئێران دەکەن گوتی، "من هەموو کارێکی نادادپەروەرانە سەرکۆنە دەکەم. من سەندنی گیانی مرۆڤەکان سەرکۆنە دەکەم".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر کات دەوڵەتێک بڕیار دەدات، بە ناحەق گیانی کەسانی دیکە بستێنت، پێویستە ئەو بڕیارە سەرکۆنە بکرێت".

پاپ لیۆ گوتیشی، "وەک ڕێبەرێکی ئایینی ناتوانم لایەنگری جەنگ بم". هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، وێنەیەکی ئەو منداڵەی پێیە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان کوژراوە.

لە بارەی جەنگیش گوتی، "ئێمە شاهیدی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێتاوان بووین".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.