كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گیان له‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌خاته ئه‌ستۆی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین و ده‌ڵێت، "سلێمانی و خه‌ڵكه تێكۆشه‌كه‌ره‌كه‌ی قه‌ڵای قایمی كۆمه‌ڵه‌یە".
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی لە بارەی گیان له‌ده‌ستدانی غه‌زال مه‌ولان پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كه به‌هۆی بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر كه‌مپی سورداش بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یان به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه به سه‌ختی بریندار بووه، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ سلێمانی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، بۆ چاره‌سه‌ریی به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كراوه.
کۆمەڵە ئاماژەی بەوەکردووە، "نەخۆشخانەی بەخشین دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆیی و پزیشكیی ڕه‌تیان كرده‌وه بریندارەکە وەربگرن، هه‌ر بۆیه كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین به تاوانبار ده‌زانن له گیان له‌ده‌ستدانی هاوڕێ غه‌زال".
کۆمەڵە ئاماژەی بە ڕوونکردنەوەکەی نەخۆشخانەی بەخشین کردووە و دەڵێت، "نه‌خۆشخانه‌كه خۆشیان له ڕوونكردنه‌وه‌یاندا ده‌ڵێن، ئه‌ركی پیشه‌یی مرۆیی خۆیان به‌جێنه‌هێناوه، ئه‌وه‌ش پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی و پیشه‌ییه و داوای به سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسیارن له‌و خه‌مساردیی و پێشێلكارییه".
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، "شاری سلێمانی و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و قوڵیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هه‌یه و سلێمانی هه‌میشه قه‌ڵای كۆمه‌ڵه بووه و بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات شوێنی دڵنیایی بووه".
هەروەها ڕایگەینادووە، "په‌یوه‌ندیی مێژوویی سه‌رده‌می چاره‌نوسسازو ڕۆژه سه‌خته‌كانیشیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان هه‌یه، هه‌ر بۆیه له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیان به‌رانبه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی باشوری كوردستان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم له به‌رچاو ده‌گرن".
لە کۆتاییشدا کۆمەڵە دەڵێت، "هیچ جۆره بیانویه‌ك ناده‌ن به ده‌سته‌وه تا كۆماری ئیسلامی فشاری سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشور چڕ تر بكاته‌وه".