کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ نەورۆزی قەندیل، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان ڕایگەیاند، کە قۆناغێکی نوێی تێکۆشان دەستی پێکردووە.
کەژەکە جەختی کردەوە، بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان لە 27ی شوباتی 2026، زەمینەیەکی مێژوویی بۆ ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک ڕەخساندووە، بەڵام سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە بەندە بە ئازادیی فیزیکیی ئۆجالان.
لە پەیامەکەدا هاتووە، یەکێتیی نەتەوەیی لەم قۆناغەدا پرسێکی "ژیانییە" و پێویستە لایەنە سیاسییە کوردییەکان بەرژەوەندیی حزبی وەلابنێن و کار بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان بکەن.
داوای لە ژنان و گەنجانیش کرد، بە ڕۆحی "ژن، ژیان، ئازادی" و بە پشتبەستن بە میراتی شەهیدانی وەک ئەحمەد هێمن، ئەمساڵ بکەنە ساڵی دیداری مەزن و مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد.