ڕاستەوخۆ

ماوەی قەیوم لە مێردین درێژکرایەوە؛ ئەحمەد تورک دوو مانگی دیکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بەردەوامیی سەپاندنی سیستمی قەیومی (سەرپەرشتیاری سەپێندراو لەلایەن دەوڵەتەوە) بۆ شارەوانیی گەورەی مێردین بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژ کردەوە؛ بەو پێیەش ئەحمەد تورک، سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانییەکە ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی.

بەردەوامیی قەیوم و دوورخستنەوەی ئەحمەد تورک

دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بە بڕیاری فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیوم لە شوێنی ئەحمەد تورک دانرا، ئێستا ئەو دۆخە بۆ دوو مانگی دیکە نوێ کرایەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، تونجای ئاکۆیون، پارێزگاری پێشووی وان، وەک قەیوم بەڕێوەبردنی کاروباری شارەوانییەکە بەردەوام دەبێت.

ئەحمەد تورک لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤دا، بۆ جاری سێیەم وەک سەرۆکی شارەوانیی مێردین هەڵبژێردرایەوە، بەڵام بەهۆی سەپاندنی سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردن بەسەریدا لە چوارچێوەی "دۆسیەی کۆبانێ"دا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

کاردانەوەی ئەحمەد تورک و پەیامەکەی باخچەلی

ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی ئەحمەد تورکی لێکەوتەوە و ڕایگەیاند:

"من لە کوردستان خاوەنی خاکێکی بەرفراوانم، بەڵام ناسنامەم نییە، زمانم نییە، گەلەکەم بەهەند وەرناگیرێت. لەبەر ئەوە، کێشەی کورد منم، کێشەی کورد لێرەیە."

لەلایەکی دیکەشەوە، درێژکردنەوەی ماوەی قەیوم لە کاتێکدایە کە دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پێشتر لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حیزبەکەیدا لە مانگی شوبات، ئاماژەی بە مەرجەکانی گەڕانەوەی سەرۆک شارەوانییەکان کردبوو و گوتبووی: "تاوەکو ئەنادۆڵ دەگەڕێتەوە سەر ئارامی، ئۆجەلان دەگەڕێتەوە سەر هیوا، ئەحمەدەکان دەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان و دەمیرtaش دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی، بڕیارمان ڕوونە."

درێژکردنەوەی ماوەی قەیوم لە مێردین نیشانەی ئەوەیە کە ئەنقەرە هێشتا ستراتیژیی توندی ئەمنی بەرامبەر شارەوانییەکانی باکووری کوردستان پێڕەو دەکات.

 پرسی گەڕانەوەی سەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانی سەر بە دەم پارتی، بەستراوەتەوە بە گۆڕانکاری و ڕێککەوتنە گەورە سیاسییەکانی داهاتووی ناوخۆی تورکیاوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.