له شاری وانی باكوری كوردستان به بیانووی نهبوونی مۆڵهت بۆ ئهنجامدانی چالاكی، كۆمهڵهیهكی كوردی سزای دارایی درا، له كاتێكدا كاری كۆمهڵهكه وۆكشۆپی زمانی كوردی بووه.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویكردهوه، بە گوێرەی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی وان، کە لە 25ی ئازاری 2026 دەرچووە، کۆمەڵەی ئارسیسا كه كۆمهڵهیهكی كوردییه، بە بڕی 400 هەزار و 50 لیرەی تورکی سزا دراوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، بیانووی وەزارەتهكه بۆ سزاكه ئەوەبووه کۆمەڵەکە بەبێ مۆڵەت چالاکیی پەروەردەیی و فێرکاری ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا چالاکییەکانی کۆمەڵەکە تەنیا وانەبێژی و وۆرکشۆپی زمانی کوردی بووە.
لە دژی بڕیارەكه، گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵەکە لە ئەردیش بەڕێوەچوو، بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی دروشمی (زمانی کوردی ناسنامەی نەتەوەییمانە)، جەختیان لەوە کردەوە پرسی زمان هێڵی سوری ئەوانە و سزادانی دارایی ناتوانێت ڕێگری لە فێربوونی زمانی دایک بکات و جەختیان لە بەردەوامیی چالاکییەکانی کۆمەڵەکە کردەوە.