پەیجی "نوچە تی ڤی" بەهۆی ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی یازدەهەمین فێستیڤاڵی گیا بەهارییەکان لەلایەن ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکەوە ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە شارۆچکەی خورماڵ، سەرپەرشتیارانی یازدەهەمین فێستیڤاڵی گیا بەهارییەکان ڕێزلێنانیان بەخشییە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن کە لە ناویاندا پەیجی "نوچە تی ڤی" هەبوو.
ئەم خەڵاتکردنە وەک وەفایەک بوو بۆ کار و ماندووبوونی ئەو دەزگایانە لە گواستنەوەی وردەکارییەکانی فێستیڤاڵەکە و ناساندنی ناوچەی خورماڵ و ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ سنوورەکە.
لای خۆشیانەوە بەڕیوەبەرانی پەیجی "نوچە تی ڤی" ڕایانگەیاندووە، هەرچەندە ماڵپەڕ و پەیجەکەیان لە قۆناغی "تاقیکردنەوە"دایە، بەڵام ئەم هەنگاوە دڵگەرمیان دەکات و دەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ کارەکانی داهاتوویان لە سنوورەکە و بەردەوامبوونیان لە خزمەتکردنی بواری میدیایی.