ڕاستەوخۆ

یەکێتی: بەشداریی حکومەتێکی خۆسەپێن ناکەین

reset font size increase font size

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ڕێککەوتنی فەرمیی نێوان یەکێتی و جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات هێرشی توندی کردە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و ئۆباڵی تەواوی دواخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی خستە ئەستۆی ئەو لایەنە و بە دیاریکراوی "باڵی خۆسەپێنی پارتی".

 جەختیشی کردەوە کە حزبەکەی بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە بەشداری لە حکومەتێکی خۆسەپێندا بکات کە بیەوێت ئیرادەی خۆی بەسەر لایەنەکانی دیکەدا بسەپێنێت.

گوتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان داکۆکی لە حکومەتێک دەکەن خزمەتگوزارییەکان بە یەکسانی دابەش بکات و بە هیچ جۆرێک قبووڵ ناکەن جیاوازی لە نێوان شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا بکرێت.

بۆ نیشاندانی ئەم هاوسۆزییەش ڕایگەیاند کە یەکێتی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر بە تەواوی خەڵکی کوردستان و تەنانەت ئەگەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شاری زاخۆ کێشەیەکی تەکنیکی یان دارایی هەبێت، یەکێتی ئەوە بە کێشەی ڕاستەوخۆی خۆی دەزانێت.

 لە لایەکی دیکەوە کاروان گەزنەیی تیشکی خستە سەر دۆسیەی ئازادیی ڕادەربڕین و میدیا، و بەتووندی ئیدانەی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی کرد کە لە دژی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دامەزراوەی میدیایی "کەناڵ 8" دەرکرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.