ڕاستەوخۆ

میدیای ئێران: شاندی ئێران لە سویسراڕێگەیان نەدا لەگەڵ شاندی ئەمریکا دەرکەون

reset font size increase font size

پەیامنێری نێردراوی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران (شبکە خبر) ڕایگەیاند، شاندی ئێران لە دانوستانەکانی سویسرا پێداگرییان کردووە لەسەر ئەوەی لەبەردەم کامێرای ڕۆژنامەنووساندا لە تەنیشت جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و نێردەکانی دیکەی واشنتن دەرنەکەون.

لەسەرەتای کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی ئەمرۆ لە سویسرا، جی دی ڤانس هاوڕێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان و قەتەر لەبەردەم میدیاکاندا دەرکەوتن و چەند ڕستەیەکیان لەسەر بەڕێوەچوونی دانوستانەکان گوت، بەڵام محەممەد باقر قالیباف و نوێنەرانی دیکەی ئێران ئامادە نەبوون بچنە بەردەم کامێراکان.

مەرجی ئێران بۆ بەردەوامیی کۆبوونەوەکە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەم هەڵوێستەی تاران وەک کاردانەوەیەک بووە بەرامبەر بەوەی کە پێی دەڵێن "فەزاسازیی میدیایی ئەمریکا".

مەرجی شاندی ئێرانی: پەیامنێری صدا و سیما ئاماژەی بەوە کردووە، شاندی ئێران مەرجی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکەدا بەستووەتەوە بە "چوونەدەرەوەی ڕۆژنامەنووسان و تەرکیزکردن لەسەر جێبەجێکردنی کرداریی ڕێککەوتنەکان".

قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە: ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێرانیش پشتڕاستی کردووەتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەختە، هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک لە هۆڵی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکە لە هۆتێلی (بۆرگن‌اشتوک) بڵاو ناکرێتەوە.

فشارەکانی تاران لە پشتپەردەی بڕیارەکەوەن چاودێران پێیان وایە ئەم بڕیارەی شاندی ئێران، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی تارانە.

دوای بڵاوبوونەوەی نامەیەکی موجتەبا خامنەیی، حکومەت و لایەنگرانی بەردەوامیی دانوستانەکان کەوتوونەتە ژێر فشاری توندی بەرەی ڕادیکاڵەکان (تندروها)؛

 ئەوان داوا دەکەن تاوەکو بەندی یەکی یادداشتی لێکتێگەیشتن جێبەجێ نەکرێت و ئاگرپەراوێزی تەواو لە لوبنان ڕانەگەیێندرێت، دەبێت ئێران گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.