ڕاستەوخۆ

بە بڕیاری دامەزراوە ئەمنییەکان ناوی کوردی لە شوێنە گشتییەکانی بۆکان لادەبرێت

reset font size increase font size

لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەرمانی دامەزراوە ئەمنییەکان و لە ڕێگەی شارەوانییەوە پڕۆژەی سڕینەوە و گۆڕینی ناوە کوردییەکان لەسەر تابلۆی بازاڕ، شوێنە گشتییەکان و دووکانەکان خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، لە یەکەم هەنگاوی ئەم بڕیارەدا، تابلۆی فرۆشگایەک لە شەقامی "محەممەد ڕەسوڵوڵڵا" لە شاری بۆکان، لە ناوی کوردیی "ڕاسان"ەوە بۆ ناوێکی فارسی بە ناوی "آسان" گۆڕدراوە.

دەستپێکردنی پڕۆژەکە و ترسی بەرپرسان لە کاردانەوەی خەڵک

رێکخراوەکە لە زاری سەرجاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە،  لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان فەرمانگەی ئیتڵاعاتی بۆکان، ئیدارەی ئەماکن و چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەکە، بڕیاری سڕینەوەی ناوە کوردییەکان دراوە و ئەرکەکە ڕادەستی شارەوانی و ئیدارەی ئەسناف کراوە.

باس لەوەش کراوە، بەهۆی ترسی بەرپرسانی ئەمنی لە کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی هاووڵاتییان، بڕیاردراوە پڕۆژەکە قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکرێت و لەم ناوە سەرەکییانەوە دەستپێبکات:

ئاشکراشی کردووە، ناوە قدەگەکراوکان بریتین لە؛ کوردستان، پێشەوا، نیشتمان، قەندیل، ڕاسان و چەند ناوێکی دیکە..

یاسا و مافەکانی مرۆڤ لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟

    یاسا نێودەوڵەتییەکان: لە ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤەوە، ئەم جۆرە بڕیارانە وەک "سڕینەوەی ناسنامەی کولتووری و زمانی" کۆمەڵگەی کوردی و جیاکاریی ڕەگەزی و زمانی ئەژمار دەکرێن، کە بە تەواوی پێچەوانەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی کەمینەکانن.

    یاسای بنەڕەتیی ئێران: ئەم هەنگاوە تەنانەت لەگەڵ بنەماکانی (15 و 19)ی یاسای بنەڕەتیی ئێرانیشدا ناگونجێت، کە تێیدا جەخت لەسەر ئازادیی بەکارهێنانی زمانە خۆجێییەکان و یەکسانیی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکان کراوەتەوە.

    چاودێرانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی ڕێکخراو، بەشێکە لە سیاسەتی "توانەوەی زۆرەملێی کولتووری" و سنووردارکردنی ئازادیی دەربڕین و شێواندنی ناسنامەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کایە گشتییەکاندا.

     

    بابەتە پەیوەندیدارەکان

    دەربارەی ئێمە

    پەیوەندیکردن

    TV

    • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
    • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

    © 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.