ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی: پێشمەرگە دەبێت سوپایەکی نیشتمانی و پڕچەک بێت

reset font size increase font size

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و پێویستە پێشمەرگە دوور لە دەستوەردانی حزبی، ببێتە خاوەنی پڕچەککردن و شایستەی دارایی هاوشێوەی سوپای عێراق.

لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند که‌ "ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە." ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە زۆر گرنگە لە داهاتوودا پێشمەرگە پڕچەک بکرێت، حزبی نەبێت و نیشتمانی بێت، و تەنها بەرگری لە خاک بکات.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد که‌ پێویستە پێشمەرگە وەک سوپای عێراق دەستکەوت و شایستەی دارایی هەبێت، هەروەها جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.