ڕاستەوخۆ

سبەی 500 خێزانی ئاوارەی عەفرین لە قامیشلۆوە دەگەڕێنەوە

reset font size increase font size

بڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە، کاروانی هەشتەمینی ئاوارەکانی عەفرین کە لە 500 خێزان پێکدێن، لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو زێدی خۆیان لە عەفرین بەڕێبکەون، ئەوەش دوای ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دواخرابوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە نووچە تیڤی گەیشتوون، ئەم کاروانە نوێیەی ئاوارەکانی عەفرین لەو خێزانە کوردانە پێکدێت کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ساڵانی ڕابردووەوە ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان ببوون و لە شارەکانی قامیشلۆ، دێرک و گرکێ لەگێ نیشتەجێ ببوون.

 لە کاتژمێرەکانی ڕابردووشدا سەرجەم ئەو خێزانانەی لە دێرک و گرکێ لەگێ دەمانەوە، گەیشتوونەتە شاری قامیشلۆ بۆ ئەوەی پێکەوە وەک یەک کاروانی هاوبەش بەرەو عەفرین بەڕێبکەون.

پێشتر بڕیار وابوو ڕۆژی 3ی ئەم مانگە (حوزەیران) کاروانی هەشتەمینی ئاوارەکان بەرەو زێدی خۆیان لە عەفرین بەڕێبکەون، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکی ڕێکخستن و ڕێکارە لۆجیستییەکانەوە، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو 500 خێزانە بۆ ماوەیەک دواخرابوو، بڕیاریشە سبەی بەرەبەیان کۆتا ڕێکارەکان تەواو بکرێن و کاروانەکە بەرەو عەفرین بەڕێبکەوێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.