ڕاستەوخۆ

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان بەشداری هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات دەكات

reset font size increase font size

دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕاگەیاندووە، حزبەكه‌ بڕیاریداوە بە فەرمی بەشداری هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی بەردەوامی بۆ یەکڕیزی و هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە و لە ماوەی ڕابردووشدا بەشێوەیەکی چڕ لە ناوەندی دیالۆگدا بەشداریی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكه‌، هەلومەرجی نوێی ناوچەکە و گۆڕانکارییە سیاسییەکان، ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە بەردەم قۆناغێکی هەستیار و مێژوویی داناوە، کە پێویستی زیاتر بە یەکڕیزی و کاری هاوبەش هەیە.

کۆمەڵە هەروەها ڕایگەیاندووە، لە دوای داواکاریی ژمارەیەک لە هێز و دڵسۆزانی بزووتنەوەی کوردستان، بڕیاری داوە لە ناو هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەشداری بکات و بابەتە گرنگەکانی وەک یەکگرتووی هێزی پێشمەرگە و بەڕێوەبردنی هاوبەشی لە قۆناغی ڕاگوەزەردا لە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.