شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حیزبەکەی، سەردانی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد.
سەردانەکەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ لای ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، لە چوارچێوەی گۆڕینەوەی سەرەخۆشی و هاوخەمیدا بوو بەهۆی کۆچی دوایی برایەکی سەڵاحەدین بەهائەدین.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی بژێویی هاووڵاتییان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد؛
جەختیشیان لەسەر گرنگیی دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دەربازبوون لە چەق بەستوویی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان کردەوە.