ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لە ئەنقەرە دەستبەسەر کرا

reset font size increase font size

پۆلیسی تورکیا لە شاری ئەنقەرە هێرشی کردە سەر چالاکییەکی یادکردنەوەی 'ئەتەم ساریسولوک' کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی بەرگریی گەزیدا گیانی لەدەستدابوو و لە کاتی بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوەکەشدا ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیایان دەستبەسەر کرد.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا لەبارەی توندوتیژییەکانی پۆلیسەوە ڕایانگەیاند, پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ویستیان بەرنامەیەکی یادکردنەوە بۆ 'ئەتەم ساریسولوک' ڕێکبخەن. بەو مەبەستەش خەڵکێکی زۆر لە 'گوڤەنپارک' لە ناوچەی چانکایای ئەنقەرە، ئەو شوێنەی ئەتەم ساریسولوکی لێ کوژرابوو، کۆبوونەوە، هێزەکانی پۆلیس دەوروبەری ئامادەبووانیان گرت و ڕێگرییان لێ کردن بەرەو پارکەکە بڕۆن، هاوكات بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەکە.

لە کاتی ڕووماڵکردنی ئەم گرژییانەشدا، پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا 'سەما بینگۆل' لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا و ڕاپێچی ناوەندە ئەمنییەکان کرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان