لە چیای کۆرەک پێنجەمین فێستیڤاڵی یارییەکانی سەر بەفر بۆ ڕۆژی دووەم بە بەشداریی 58 یاریزانی ناوخۆ و بیانی بەڕێوەدەچێت.
حسێن عەلی، ڕێکخەری پێنجەمین فێستیڤاڵی یارییەکانی سەر بەفر رایگەیاند: "بیرمان لەوە کردەوە دەرفەت لەو بەفرە ببینین و چالاکیی وەرزشی تێدا بکەین بۆ ئەوەی یاریزانانی بیانی و خەڵکی ناوچەکە چێژی لێ ببینن".
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەربارەی فێستیڤاڵەکە رایگەیاند: "ئەمە تەنیا فێستیڤاڵێکی ئاسایی نییە، بەڵکو مێژووی ئەم یارییە سەرکێشییانە لەم ناوچەیە دا بۆ زیاتر لە نیو سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ساڵ لەدوای ساڵیش، خۆشەویستی بۆ ئەم یارییانە زۆرتر دەبێت".
جوانیی سرووشت و ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە، لووتکەی کۆڕەکی کردووەتە جێگایەکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران و چێژ بینین لە سرووشتەکەی و یارییەکان.